سبه‌ینێ هه‌ینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سێ كه‌س له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
كاتژمێر 08:00ی بەیانی رۆژی هەینی 19ی ئایار بەكاتی ئێران دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەران دەكرێتەوەو تا كاتژمێر 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: هەروەها 100هەزار نوێنەری ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور چاودێری پرۆسەكە دەكەن لە هەر ناوەندێكی دەنگدان 17 كەس لەو نوێنەرانەی لێدەبێت.
ركابه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران له‌نێوان هه‌ردوو كاندید، ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌به‌ره‌ی ریفۆرم خوازه‌كان و حه‌سه‌ن رۆحانی له‌به‌ره‌ی محافزكاره‌كاندایه.
لەهەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران كه بڕیاره 19 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، هەریەكە لە حەسەن رۆحانی و مستەفا هاشمی لەبەرەی چاكسازان و ئیبراهیم رەئیسی لە پارێزگارەكان كێبڕكێی بەدەستهێنانی كورسی سەرۆكایەتی ئێران دەكەن.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران دوێنێ ڕایگه‌یاند، زیاتر له 56ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌خولی یه‌كه‌م یه‌كلاببێته‌وه‌و یه‌كێك له‌كاندیده‌كان 50+1ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن.
عه‌بدولره‌زا ره‌حمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا،وتی 200ملیۆن كارتی ده‌نگدان چاپ كراوه‌و ناردوویانه بۆهه‌موو شاره‌كانی ئێران و كارته‌كان له بانكی ناوه‌ندی ئێران چاپكراون كه 14نیشیانه‌ی سیمبولی تێدایه بۆئه‌وه‌ی نه‌توانرێت كۆپی بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كوالێتی كارته‌كه له پاره ده‌چێت و كۆپی ناكرێت و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه 56 ملیۆن و 410 هه‌زار234 هاوڵاتی ئێرانی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ 63هه‌زار و 429 بنكه‌ی ده‌نگدانی كردووه‌ته‌وه 16هه‌زار سندوقی جوڵاوی داناوه.
وتیشی، كاندیده‌كان هه‌ندێكیان پاشه‌كشه‌ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان هاوپه‌یمانن بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت، له خولی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه یه‌كلابێته‌وه یه‌كێك له كاندیده‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن.
به‌وته‌ی ئه‌و، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو" به‌پێی راپرسیه‌كان رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌دا 72 ده‌بێت".
له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، ملیۆنێك كه‌س چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن350 هه‌زار ئه‌ندامی هێزی ئه‌منی بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن له ئه‌ركدا ده‌بن و 70 هه‌زار پشكنه‌ر له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌بن.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، كۆتایی به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران هانی و رۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی له رۆژانی كۆتایی گه‌رم و گوڕی زیاتری به‌خۆوه بینی، به ڕاسته‌وخۆش هه‌ر شه‌ش كاندیده‌كه له رابردوودا رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه كه ئێستا سيان له‌وان له ركابه‌ری كشاونه‌ته‌وه.